لە رێگەى مێرگەپان بۆ سلێمانى

رووداوێکى هاتوچۆچۆ شەش بریندارى لێکەوتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

لە رووداویکى هاتوچۆدا لەسەر رێگەى مێرگەپان بۆ سلێمانى کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە، شەش کەس بریندار بوون و سێ لە بریندارەکان گەیەنراون بە نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆى سلێمانى بە 964ـى وت” لە رووداوەکەدا شەش کەس بریندار بوون کە دوانیان منداڵن”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشى،” برینى یەکێک لە بریندارەکان سەختە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

رووداوەکە لە جۆرى پێکدادان بووە کە لە کارێزکڵاو لە رێگەى مێرگەپان بۆ سلێمانى روویداوە.

سامان نادر، بەرپرسى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە 964ـى وت،” ئەمبوڵانسەکانمان سێ برینداریان گەیاندووە بە نەخۆشخانە”.

نوێکردنەوە کاتژمێر 7:44 خولەک

هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە مێرگەپان رووداوێکی هاتووچۆ  لە نێوان نیسان پیکابێک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەتدا روویدا.

پشتڕاستنى زانیارییەکەى 964ـى کردەوە و کە تێیدا شەش کەس لە رووداوەکەدا بریندار بوون.

لەبارەى هۆکارى رووداوەکەوە، هاتوچۆى سلێمانى ئاشکراى کردووە و تێپەڕاندنى هەڵە و مەترسیدارى نیسان پیکابەکە، رووداوەکەى دروستکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

یەکێک لە بریندارانى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدە...

یەکێک لە بریندارانى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدەست دا