هه‌موو شتێك بێ به‌رامبه‌ر بۆ كۆمپانیاكان ئاماده‌كراوه‌

پێشانگایه‌كی فراوانى هه‌لی كار له‌ پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان سازده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له ‌داهاتوویه‌كی نزیكدا، پێشانگایه‌كى فراوان بۆ ده‌ستخستن و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لی كار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رپرسێكی ژوورى بازرگانیش ده‌ڵێت، هه‌موو شتێك بۆ كۆمپانیاكان بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌كراوه‌.

پێشانگاكه‌، له‌لایه‌ن ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێر، وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و رێكخراوى کاری نێودەوڵەتی ILO، رۆژى 10.11.2024 له‌ پاركی سامى عه‌بدولڕه‌حمان سازده‌كرێت.

عه‌بدولواحید ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى دیراسات و كاروبارى رێكخراوه‌كان له‌ ژوورى بازرگانى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، پێشانگاكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و به‌تایبه‌تیش له‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

وتیشی “له‌ پێشانگاكه‌ شوێنى تایبه‌ت و كه‌پر به‌ بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ دابینكراوه‌ كه‌ به‌شدارى پێشانگاكه‌ ده‌كه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین كۆمپانیا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوون بۆ به‌شداریكردن و ئه‌وانه‌شی به‌دواى هه‌لی كاردا ده‌گه‌ڕێن یان ده‌رچووى دانه‌مه‌زراون ده‌توانن له‌ نزیكه‌وه‌ سیڤییه‌كانیان پێكشه‌شی كۆمپانیاكان بكه‌ن و گفتوگۆى له‌باره‌ى ئه‌و هه‌لی كاره‌ بكه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستى بهێنن.

روونیشیكرده‌وه‌، یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م سێ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌ ئه‌م پێشانگایه‌ سازده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ پلانیاندا ده‌بێت‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ به‌رده‌وامى پێبده‌ن له‌پێناو دابینكردنى زۆرترین هه‌لی كار بۆ ئه‌وانه‌ى بێكارن.

100 هه‌لیكار به‌ فریاى فریاکەوتنه‌ نوێیه‌كه‌ى دهۆک د...

100 هه‌لیكار به‌ فریاى فریاکەوتنه‌ نوێیه‌كه‌ى دهۆک ده‌كه‌وێت