ماسته‌رپلانی گه‌شتیاری بۆ ئاماده ده‌كرێت
بەنداوە نوێیەکەی چەقچەق 30% ى کارەکانی تەواو کراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سليمانى
بەنداوێکی نوێ لە سلێمانی دروست دەکرێت، ده‌كه‌وێته سەرووى بەنداوە رووخاوەکەی چەقچەق له سه‌رچنار و بە تەواوبوونی نزیکەی نۆ ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتيی بەنداوەکانی هەرێم بە 964 ـى راگه‌یاند، 30%ـى كاره‌كانى بەنداوه‌كه ته‌واوكراوه و ناوی لێندراوه چه‌قچه‌ق دوو.
وتیشی “ئێستا له قۆناغى پشكنینی به‌رده‌كانى ژێر به‌نداوه‌كه‌ین و به‌نداوه‌كه‌ش به كۆنكرێت دروست ده‌كرێت”.
باسی لەوەشکرد، سەرەتا دیزانێک بۆ به‌نداوه‌كه كرابوو، كه رێژه‌ى گلدانه‌وه‌ى ئاو نزیکە چوار ملیۆن مەتر سێجا بوو، به‌ڵام به نوێكردنه‌وه‌ى دیزاینه‌كه‌ى ئێستا نزیکەی نۆ ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت.
روونیشیكرده‌وه له‌دواى ته‌واوبوونى به‌نداوه‌كه، كه تا وه‌رزى هاوینی داهاتوو درێژه ده‌كێشێت، ماسته‌رپلانی گه‌شتیاریش بۆ خوار به‌نداوه‌كه دروست ده‌كرێت و سوودى بۆ كه‌رتى گه‌شتیارییش ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن