دیمه‌نێكی سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى پارێزگا.
زیاتر له 80 ئاهه‌نگی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بۆ ئه‌م سه‌رى ساڵه حكومه‌ت هیچ ئاهه‌نگێك له دهۆك سازناكات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ سه‌رى ساڵى 2025 له دهۆك به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى حكومه‌تى خۆجێى هیچ ئاهه‌نگێك سازناكات، ئه‌وه‌ى هه‌یه ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كانه كه زیاتر له 80 ئاهه‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى رۆشنبیری و هونه‌ریش ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ ده‌رفه‌ت دراوه‌ته ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كان.
حەسەن فەتاح، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى دهۆك، به 964ـى وت، ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كان له كافێ و رێستورانته‌كانى سه‌نته‌رى پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌وان به‌م ئاهه‌نگانه ئاگادارن.
وتیشی “ئه‌مساڵ له دهۆك به‌پێویست زاندراوه به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵ ئاهه‌نگی فه‌رمى ساز نه‌كرێت و ده‌رفه‌ت بدرێته ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كان”.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه حكومه‌ت ئاهه‌نگ ناكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه هونه‌رمه‌نده دیار و به‌ناوبانگه‌كان بۆ سه‌رى ساڵ ئاهه‌نگی تایبه‌تیان هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئاهه‌نگه تایبه‌تانه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌چن زۆربه‌یان خێزانین و ئه‌وانیش چاودێرییان ده‌كه‌ن.