دیمه‌نێكی مام عه‌بدولستار له‌گه‌ڵ چه‌ند مارێك ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى Qasrok
80 مارى له‌دواى خۆى به‌جێهێشت
مام عه‌بدولستار کۆچی دوایی کرد بەڵام ماره‌كانى بێ خاوه‌ن نابن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، عەبدولستار ئەمین مزورى كه به دۆستى ماره‌كان ناسرابوو به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، كه‌سێكى نزیكى به 964ـى وت 80 مارى جیاوازى له‌دواى خۆی به‌جێهێشتووه.
مام عه‌بدولستار، دانیشتووى ناحیه‌ى قه‌سرۆكى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك بوو ماوه‌ى نزیكه‌ى 40 ساڵه سه‌رقاڵى گرتن و به‌خێوكردنى ماره له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا.
مێهڤان كوردى، كه‌سی نزیكی عه‌بدولستار به 964ـى وت، به‌هۆى نه‌خۆشی دڵه‌وه به‌م دواییانه دۆخى ته‌ندروستى تێكچوو و ئه‌مڕۆش كۆچی دوایی كرد.
وتیشی “له‌دواى خۆى 80 مارى جۆراوجۆرى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام منداڵه‌كانى درێژه به به‌خێوكردنى ماره‌كانى ده‌دەن و شاره‌زان”.
ئاشكراشی كرد، له‌ماوه‌ى ژیانیدا دوو له منداڵه‌كانى به‌ناوه‌كانى ئه‌مین و ره‌یان فێری مارگرتن و به‌خێوكردنیان كردبوون و ماوه‌یه‌كى زۆریشه ئه‌وان له‌گه‌ڵ باوكیان له شوێنه جیاوازه‌كانه‌وه ماریان ده‌گرت.
