چارەسەری کاتیی بۆ کراوە

مەترسی داڕمانی شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان نەڕەویوەتەوە

964+

شۆڕش قادری

مەترسی هەرەسهێنان و داڕمانی شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان نەڕەویوەتەوە و  تەنیا چارەسەری کاتیی بۆ کراوە.

"باشتره‌ ئه‌مشه‌و شۆفێران تونێلى ده‌ربه‌ندیخان به‌كارنه‌هێنن"

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی دوێنێ بەشێک لە شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان دڕاما و بۆ چەند کاتژمێرێک رێگاکەی داخست، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4.11.2024 لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان سەردانی شوێنەکمان کردەوە و هەوڵماندا چارەسەرێکی کاتیی بدۆزینەوە”.

“چارەسەرە کاتییەکە ئەوەیە کە چەند ئامێرێکی وەک شۆفڵ و حەفارە لەناو بازاڕ، بەکرێگیراون و حازر کراون، بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە، ئامادە بن و بە خێرایی رێگاکە بکەنەوە”، سلێمان محەمەد وای وت.

قایمقامی دەربەندیخان وتیشی، “بەهۆی بەردەوامی باران، مەترسی ئەوە هەیە جارێکتر شاخی سەر تونێلەکە هەرەس بێنێت و داڕمێت، بۆیە چەند ئەندازیارێکمان هێناوە و داوام لە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان کردووە، دەرخستەیەک بکەن بۆ ئەوەی بودجە دابین بکرێت و بەربەست و دیوارێک لە شوێنی چوونەناوەوە و دەرچوونی تونێلەکە دروست بکرێت”.

لەناو تونێلی دەربەندیخان تانکەرێکی نەوت کەوت بەسەر ئۆ...

لەناو تونێلی دەربەندیخان تانکەرێکی نەوت کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا

پێشنیار کراوە دوو تونێل لە نێوان کەلار - سلێمانی دروست ...

پێشنیار کراوە دوو تونێل لە نێوان کەلار - سلێمانی دروست بکرێن