باوکى قسە بۆ 964 دەکات

سەگى بێلانە کچێکى تەمەن 10 ساڵیان لەت لەت کرد

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

له‌ گوندێكی سنوورى هه‌ولێر ره‌وه‌ سه‌گێك په‌لامارى كچێكی ده‌ده‌ن و به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌ جه‌سته‌ى لێده‌كه‌نه‌وه‌، گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

رووداوه‌كه‌ دوێنێ هه‌ینى 1.11.2024 لە گوندى پیرداودى ناحیەی شەمامک روویداوه‌ ئه‌و كچه‌ى په‌لاماریش دراوه‌ ته‌مه‌نى 10 ساڵان بووه‌.

ئه‌حمه‌د عەلی، باوكى كچه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن به‌ 964ـى وت، ئه‌وكات هه‌واڵى په‌لاماردانى كچه‌كه‌یان پێگه‌یاندووه‌ له‌كاركردن بووه‌.

وتیشی “نزیكه‌ى 20 سه‌گ په‌لاماریان دابوو”.

ئیدریس کرێن، دراوسێیه‌كی ماڵى كچوكه‌یه‌ وه‌ك شایه‌تحاڵێك بە 964ـی وت،كچه‌كه‌ لەگەڵ دایکی چۆتەدەر ژمارەیەک سەگ پەلاماری داون و کچە تەمەن 10 ساڵەکە لەت لەت دەکەن و گیان لەدەستدەدات.

وتیشی “سه‌گى بێلانه‌ له‌ گونده‌كه‌یان زۆره‌ ته‌نیا له‌ نزیك ماڵیان نزیكه‌ى 50 سه‌گى لێیه‌ و به‌رده‌وام ده‌سۆڕێنه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی دا

سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی دا