لە 964ـەوە بیزانە
ئەوەى لەبارەى پەیکەرى ئازادییەوە نایزانیت
964+
ژوورى هەواڵ
“بەناوی گەلی ئەمریکاوە دیارییەکەم وەرگرت، سوپاس بۆ ئەو دیارییە بە بەهایە، ئەمە قسەی سەرۆکی ئەمریکا بوو لە کاتی وەرگرتنی پەیکەری ئازادی، پەیکەرێک بووەتە هێمای ئازادی لە ئەمریکا، بەڵام ئێستا لە هەموو کات زیاتر قسە لەسەر دەکرێت”.
پەیکەرى ئازادى کە بەبەرزى 93 مەتر لەسەر سەکۆیەک لە دوورگەیەکى نیویۆرک دانراوە، لەلایەن حکومەتى فرەنساوە پێشکەش بە گەلى ئەمەریکا کراوە.
“خانمێک لە شێوەی خواوەندێکی رۆمانی بە دەستێکی مەشخەڵێکی گرتووەو بە دەستەکەی تری کتێبێکی بەدەستەوەیە، لە بن پێیەکانیشی زنجیرێکی پچڕاو هەیە، وەک هێمایەک بۆ شکاندنی کۆت و بەندەکان و دەستپێکردنی سەردەمی سەربەستی و ئازادی”، ئەمە پەیکەرى ئازادییە.
ئێستا ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس سەردانی پەیکەری ئازادی دەکەن و جگە لە رەمزە جیهانییەکەی، ئەم پەیکەرە ملیۆنان دۆلار دەخاتە سەر داهاتی ئەمریکا.
پەیکەری ئازادی هێمایە بۆ ئازادی لە ئەمریکا، بەڵام ئێستا لە گەرمەی هەڵبژاردندا لایەنە رکابەرەکان یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە پێشێلکردنی ئازادییەکان و بێڕێزی بەرامبەر پەیکەری ئازادی و ئەو نەریتە لە مێژینەیەی وڵاتەکە.