ماوه‌ى 20 رۆژه
له سنوورى گونده‌كانى دینارته كاتى بڕینى دارى وشك بۆ هاوڵاتیان دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى گونده‌كانى ناحیه‌ى دینارته‌ى سه‌ربە قه‌زاى ئاكرێ، ماوه‌ى 20 رۆژ بۆ بڕینى دارى وشك له چیاكان بۆ گوندنشینان دیاریكراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى چاودێرییه‌وه، چاوى خستووته سه‌ر بڕینى دارى ته‌ڕ كه كه‌سێك ئه‌و كاره بكات سزاى ده‌ده‌ن.
ناحیەی دینارتە ژمارەی دانیشتووانەکەی 38 هەزار کەسە و 83 گوندی لەسەرە.
سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دینارته بۆ 964ـى پشتڕاستكرده‌وه كه ئه‌م بڕیاره‌یان له سنوروى گونده‌كانى ناحیه‌كه‌یان داوه، بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن بۆ سه‌رماى زستان سوودى لێوه‌ربگرن.
وتیشی “مۆڵه‌تى بڕینى دجارى وشك له 1.11.2024 تاوه‌كو 20.11.2024 ـه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ى مه‌فره‌زه و لیژنه‌كانیانه‌وه چاودێری ووردى داربڕین له سنوورهكهسیان دهكگهن و هه‌ركه‌سێك ببینن دارى ته‌ڕ ببڕێت سزاى ده‌ده‌ن.