هەولێر

سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی دا

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

کچێکی تەمەن پێنج ساڵ لەبەر چاوی دایک و باوکی لەلایەن سەگێکی بێلانەوە پەلامار دەدرێت، لەئێستادا کچەکە باری تەندروستی جێگرە.

کارزان رەحمان باسی ساتی پەلاماری سەگەکەی بۆ 964 کرد و وتی، “لەبەر دەرگا دانیشتبووین و لەناکاو سەگێک هاتو پەلاماری کچە تەمەن  پێنج ساڵەکەی دام و دواتریش هەوڵی دا پەلاماری ئێمەش بدات، بەڵام توانیمان سەگەکە دوور بخەینەوە و کچەکەم بگەیەنینە نەخۆشخانە”.

لەبارەی تەندروستی کچەکەشی کارزان وتی، “کچەکەم ئێستا تەندروستی باشه، بەڵام زۆر ترساوە و شەوان خەوی لێ ناکەوێت و خەوی ناخۆش دەبینێت”.

ئەمەش یەکەمجار نیه سەگی بێلانە پەلاماری خەڵکی بدات و ئەم دیمەنانە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و خەڵکی داوا دەکەن چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە هەولێر چەند سەگی بێلانە هەیە و چەندیان لە شێڵتەرەکا...

لە هەولێر چەند سەگی بێلانە هەیە و چەندیان لە شێڵتەرەکانن؟

سەگی بێلانە کۆڵان و گەڕەکی رۆشنبیرییان داگیر کردووە

سەگی بێلانە کۆڵان و گەڕەکی رۆشنبیرییان داگیر کردووە

سەگی بێلانە کۆڵان و گەڕەکی رۆشنبیرییان داگیر کردووە

سەگی بێلانە کۆڵان و گەڕەکی رۆشنبیرییان داگیر کردووە