سەرۆكیش دەنگی داوە
65 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پێشوەختەی ئەمریکا دەنگیان دا
964+
ژوولی عەدنان
پێش ئەوەی هەڵبژاردنی ئەمریكا رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، تا ئێستا 65 ملیۆن ئەمریكی لە دەنگدانی پێشوەختدا دەنگی خۆیان داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە زانکۆی فلۆریدا بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا 34 ملیۆن کەس لە رێگەی سندووقی دەنگدانەوە بەشداربوون و 31 ملیۆن کەسی دیكەش لە رێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەوە دەنگیان داوە، ئەمە لە كاتێكدا سێشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتی بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.
وەك لە سەرچاوەكەوە هاتووە، بە گشتی ژمارەی دەنگدەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگاتە 244 ملیۆن دەنگدەر.
لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2020 ژمارەی دەنگدەران گەیشتە 159 ملیۆن دەنگدەر، کە دەیکردە %66.6ی ژمارەی گشتیی دانیشتووانی ئەمریکا.
هەر لەم چوارچێوەیەدا کۆشکی سپی ئاشكرای كرد، سەرۆکی ئەمریکا جۆو بایدن دووشەممەی رابردوو لە دەنگدانی پێشوەختەدا دەنگی خۆی دا.
964 زانیاریی سەیر لەسەر شێوازی دەنگدان لە ئەمریكا دەخاتەڕوو
ئەمریكا
یەكەم پیرۆزبایی لە عێراق و كوردستانەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات
ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا
دۆناڵد ترەمپ لە پەنسلڤانیا لە پێشەوەیە
تیمى 964 یش لهوێیه
ئهمڕۆ ههڵبژاردنى گشتى بۆ دیاریكردنى سهرۆكى ئهمریكا بهڕێوهدهچێت
هەڵبژاردنی ئەمریکایە