وه‌زیرى خوێندنى باڵا:
“داواى دامه‌زراندنى سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆمان كردووه”
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
وه‌زیرى خوێندنى باڵا، ئاشكراى كرد، به‌مزوانه زانكۆڵاین كارا ده‌كرێته‌وه و له‌باره‌ى دامه‌زراندنى سێ یه‌كه‌كه‌كانیش ده‌ڵێت داوامان كردووه دابمه‌زرێن.
ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به 964ـى راگه‌یاند، به‌فه‌رمى داواى دامه‌زراندنى سێ یه‌كه‌مه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
وتیشی “بۆ دامه‌زراندنیان ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بووبێت كردوومانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له رابردوودا دوو ده‌سته له‌و خوێندكارانه دامه‌زرێندراون كه ژماره‌یان نزیكه‌ى چوار هه‌زار خوێندكار بووه، وتیشی “بۆ سێ یه‌كه‌مه‌كانى ئێستاش ئاسۆ روونتره”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن