"به‌ئاسانى منداڵ راده‌ستى خێزانى جێگره‌وه ناكه‌ین"
له هه‌ولێر راهێنان به چه‌ند خێزانێك كرا كه ده‌بنه خێزانى جێگره‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر ماوه‌یه‌كه سستمى خێزانى جێگره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌و منداڵانه‌ى بێ دایك و باوك و بێسه‌رپه‌رشتن راده‌ستى ئه‌و خێزانانه ده‌كرێن كه داواى ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت “به‌ئاسانى منداڵه‌كانیان راده‌ست ناكه‌ین”.
له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر به‌شێكی تایبه‌ت به منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن تیمى تایبه‌ته‌وه كارى چاودێری و په‌روه‌رده كردن و به‌خێوكردنیان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى بوونى ئه‌م منداڵانه له‌و به‌شه، سستمى خێزانى جێگره‌وه بۆ ئه‌و منداڵانه جێبه‌جێكرا كه بێ دايك و باوك و بێسه‌رپه‌رشتن.
یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، به‌ئاسانى منداڵى بێسه‌رپه‌رشت راده‌ستى ئه‌م خێزانانه ناكه‌ن كه دواى ده‌كه‌ن، چونكه به‌رپرسیارییه‌تێكی زۆرى له‌سه‌ره.
وتیشی “راده‌ستكردنى هه‌ر منداڵێك به خێزانى جێگره‌وه ماوه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا ئه‌و خێزانانه ده‌خرێنه ناو خولى راهێنانى جۆراوجۆره‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ى خولى راهێنانه‌وه ئه‌و خێزانه جێگره‌وانه ئاماده ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ى بتوانن منداڵى بێسه‌رپه‌رشت وه‌ربگرن و ئه‌مه و جگه له‌وه‌ى كه نزیكه‌ى 70 فۆڕم به‌و خێزانانه پڕده‌كرێته‌وه و چه‌ندین مه‌رج رێنماییان له‌سه‌ر داده‌ندرێت بۆئه‌وه‌ى منداڵه‌كه به‌وپه‌ڕى ته‌ندروستییه‌وه له‌ناو ئه‌و خێزانانه بمێنێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر منداڵێك راده‌ستى هه‌ر خێزانێك بكرێت، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكارى به‌رده‌وامى منداڵه‌كه و خێزانه‌كه‌ش ده‌كرێت.
“لیژنه‌یه‌كی چاودێری به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام سه‌ردانى ئه‌و منداڵانه له‌لاى خێزانه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بێت رێنماییان پێده‌درێ” ئه‌مه‌ش قسه‌ى یوسف چاوشینه بۆ 964.
به‌پێی ئامارێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایەتى به 964ـى داوه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نیا دوو منداڵیان راده‌ستى خێزانى جێگره‌وه كردووه.