ماوەیەکە سەرەوخوارە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

964+

شۆڕش قادری

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی جیهانیدا کەمێک نزم بووەوە.

بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 71.47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسیش بە 67 دۆلار و 62 سەنتە و بەراورد بە دوێنێ کەمێکی تر دابەزیوە.

زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە یان گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا روودەدات.

لە دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وای كردووە نرخی نەوت زیاتر دابەزێت.

نرخی نەوت لە دابەزینە

نرخی نەوت لە دابەزینە

نرخى نەوت بە قەبارەیەکى گەورە دابەزى

نرخى نەوت بە قەبارەیەکى گەورە دابەزى