ئامادەی کاری دووەمت بە بێکارێک بدەیت؟
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
داوا دەکرێت ئەوانەی لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت کاردەکەن، کاری دووەمیان بۆ ئەوانە جێبهێڵن کە بێکارن. یاداشتەکە لای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە و ئیشی لەسەردەکرێت.
تۆڕی964 دەزانێت، چەند رێکخراوێک یاداشتێکیان داوەتە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مەبەستەکە بۆ دۆزینەوەی هەلیکارە و دروستکردنی دادپەروەرییە لە دەستکەوتنی کار لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا.
تۆڕی964 لە زاری وتەبێژی وەزارەتەکەوە دەزانێت: وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڵێنی لێکۆڵینەوەی داوە و یاداشتەکە لە وەزارەت تاووتوێ دەکرێت.
ئاریان ئەحمەد دەشڵێت: کارێکی قورسە بە بڕیارێک فەرمانبەران لە ئیشی دووەمیان بێبەش بکەیت، بەڵام دەکرێت بیر لە ڕێگەچارەیەک بکرێتەوە کە پەیوەندییەک لەنێوان کۆمپانیا و دامەزراوە تایبەتەکان و خەڵکانی بێکار بکرێتەوە و لەو رێگەیەوە ئەوانیش بتوانن کاریان دەستبکەوێت.