تۆڕی میدیایی 964 سپۆنسەری میدیایی دیدارەکەیە
ئەمڕۆ هەشتەمین دیداری مێری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
+964
ژێوار خدر
ئەمڕۆ سێشممە، 29.10.2024، هەشتەمین دیداری مێری، بە دروشمی “بەرەو حوکمڕانی دروست و خۆشگوزەرانی” لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، هەر یەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی حکومی و حیزبی بەشداری دیدارەکە دەکەن و تۆڕی میدیایی 964 سپۆنسەری دیدارەکە دەکات.
ساڵانە جگە لە ئاستی عێراقی و نێودەوڵەتی، خەڵکانێکی زۆر بەشداری دیدارەکە دەکەن و چەندین پانێڵ و بەرنامەی جیاواز لەخۆی دەگرێت.
بۆ ئەمساڵ دیداری مێری چواردە پانێڵ لە ماوەی دوو رۆژدا پێشکەش دەکات و تۆڕی میدیایی 964یش سپۆنسەری میدیایی دیدارەکەیە و سات بە ساتی دەگوازێتەوە.
ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە کۆمەڵێک کۆنفرانسی بەرفراوان و کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدات، لەوانە و ساڵانە دیداری مێریە، كە كۆنفرانسێكی سیاسەتی ئاستی باڵایە لە عێراق، و لە پاییزی هەموو ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت.