بەشێوەی کرێی رۆژانە

شارەوانی هەڵەبجە پێویستی بە ئەندازیار و روپێوکارە

964+

ژێوار خدر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە پێویستی بە ئەندازیار و روپێوکار هەیە، بەڵام بەکرێی رۆژانە.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی هەڵەبجە، ئاگاداری ئەندازیارانی پسپۆڕی تەلارسازی و پلانسازی ـ روپێوان، دەرچوی پەیمانگا بەشی روپێوی و دەرچووانی کۆلێژی یاسا دەکاتەوە، ئەگەر ئارەزوو دەکەن بەشێوەی کرێی کاری رۆژانە لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە کار بکەن، دەرفەت هەیە.

دەشڵێت، “لە ئەمڕۆوە ماوەی یەک هەفتەتان هەیە بۆ ئەوەی بێن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، بەشی کارگێڕی و خۆیەتی بکەن و فۆڕمی داواکاری پڕ بکەنەوە”.

کارمەندە نوێیەکانی شارەوانی هەڵەبجە دەوامیان دەستپێد...

کارمەندە نوێیەکانی شارەوانی هەڵەبجە دەوامیان دەستپێدەکات