یەکێک لە گرافیکەکانی 964 بۆ نرخی نەوت
ماوەیەکە تاڕادەیەک جێگیرە
نرخی نەوت کەمێک دابەزی
964+
شۆڕش قادری
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی جیهانیدا کەمێک نزم بووەوە.
بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 74.54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسیش بە 70 دۆلار و 32 سەنتە و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک دابەزیوە.
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە یان گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا روودەدات.
لە نیوەى یەکەمى ئەم مانگە، نرخى نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابوو، بەشێوەیەک گەیشتە بن 80 دۆلار، هۆکارەکەشى ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بوو بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى ئێران، بەڵام لە ئەگەرى خاوبوونەوەى مەترسى هێرشەکە جارێکى دیکە نرخى نەوت رووى لە دابەزین کردەوە.