خوێندکاران دەتوانن سوودی لێببینن

پلاتفۆڕمی خزمەتگوزاری بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی کارا کرا

964+

توانا نەقی

لە ئەمڕۆوە پلاتفۆڕمی خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ۆ خوێندکاران کارا کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، خوێندکاران لە ئێستاوە لە رێگەی پلاتفۆرمەکەوە کارئاسانیان بۆ کراوە و خزمەت دەکرێن و دواتوانن ئەو ژوە هەڵبژێرن کە ئارەزوویانە و تەرخان کراوە بۆ کۆلێژەکەیان.

زانکۆکە لینکی داخڵبوونی بۆ ناو پلاتفۆڕمەکە و لینکی ڤیدیۆی فێرکاری داناوە کە خوێندکار لە رێگەی ئیمەلەکەیەوە دەتوانێت سەردانی بکات.

“داوا لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەکەین کە بەوردی سەیری ڤیدیۆ فێرکارییەکە بکەن، پاشان داخڵی پلاتفۆڕمەکە ببن” لە بڵاوکراوەکەی زانکۆدا وا هاتووە.

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە