لە چەمچەماڵ

هەرکەس تەقەی خۆشی بکات دەستگیر دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

لە چەمچەماڵ هەرکەس دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن تەقەی خۆشی بکات دەستگیر دەکرێت و دەست بەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت.

لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “وەک لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ لە رۆژی 15.10.2024 بڕیاری لێدراوە، هەرکەسێک دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تەقەی خۆشی بکات، لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت و دەست بەسەر چەکەکەشیدا دەگیرێت”.

لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ داوایش لە لایەنە سیاسیەکان دەکات، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری لایەنگر و هەوادارانیان بکەن، چونکە چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکرێت.

لەسەر تەقەی خۆشییەکەی شەوی رابردوو 65 کەس دەستگیر کران

لەسەر تەقەی خۆشییەکەی شەوی رابردوو 65 کەس دەستگیر کران

لە دهۆک

لە دهۆک "تەقەی خۆشی" دوو کەسی بە گرت دا

بەهۆی تەقەی خۆشیەوە ژمارەیەک گەنج لە دوزخورماتوو دەست...

بەهۆی تەقەی خۆشیەوە ژمارەیەک گەنج لە دوزخورماتوو دەستگیرکران