"چارەسەر دەکرێت"

پاشماوەی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە کێشەی بۆ نەگەیەنەری هێڵەکانی کارەبا دروستکردووە

964+

ژووری هەواڵ

پاشماوەی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە، کێشەی بۆ نەگەیەنەری هێڵەکانی 132 کەی ڤی و 33 کەی ڤی لە سلێمانی دروستکردبوو، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای شارەکە دەڵێت، کێشەکەیان چارەسەر کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، هەستان بە گۆڕینی نەگەیەنەرەكانی هێڵەكانی 132 کەی ڤی و 33 كەی ڤی دەوروبەری وێستگەی تاسڵوجە کە بەهۆی نزیكیان لە كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە تۆزی زۆریان لەسەر نیشتبوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، ئەو تەپوتۆزەی کە بەهۆی پاشماوەی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە دروست ببوو، “لە وەرزی باران بارین كێشەی زۆری بۆ كوژاندنەوەی هێڵەكان دروستدەكرد بەهۆی كاریگەری كەمی نەگەیەنەرەكان”.

بۆ گۆڕینی نەگەیەنەرەکان 50 ملیۆن دینار تەرخانکراوە و بە دوو قۆناغ نەگەیەنەرەکان دەگۆڕدرێن و بەرنامەی کوژاندنەوەلەکاتی کارکردن لەسەر نەگەیەنەرەکان جێبەجێدەکرێت.

“لە ئێستادا قۆناغی یەكەم جێبەجێكراوە، بە تەواوبوونیشی كاریگەری باشی دەبێت بۆ پاراستنی هێڵەكان و ڕوونەدانی كوژانەوەی گشتی”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.

کارەبای سلێمانی شەقامێکی نوێ رووناک دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی شەقامێکی نوێ رووناک دەکاتەوە