هاوپەیمانیی تۆڕ و ڕێكخراوەكانی چاودێری هەڵبژاردن:
478 سەرپێچی و پێشێلكاری لە دەنگدانی تایبەت تۆمار كراون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هاوپەیمانیی تۆڕ و رێكخراوەكانی چاودێری هەڵبژاردن لە عێراق، رایگەیاند لە رێگەی 600 چاودێرەوە چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە و 478 پێشێلكاری و سەرپێچی تۆمار كراون.
هۆگر چەتۆ رێكخەری تۆڕی شەمس، كە رێكخراوەكەی یەكێكە لە ئەندامانی هاوپەیمانییەكە، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا بۆ 964 وتی، لە رێگەی 600 چاودێرەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتیان لە سەرانسەری كوردستان و عێراق چاودێریی كردووە و لە ئەنجامدا 478 سەرپێچی و پێشێلكارییان تۆمار كردووە.
هۆگر چەتۆ جۆرەكانی سەرپێچی و پێشێلكارییەكانی داتا و ریزبەند كردووە، كە بەم جۆرەن:
*بردنەژوورەوەی مۆبایل 92 حاڵەت
*بەردەوامیی هەڵمەتی بانگەشە لە بەردەم بنكە و لە ناوەوەی بنكەكانی دەنگدان، 90 حاڵەت
* بوونی كەسانی رێگەپێنەدراو لە بنكەكانی دەنگدان، 42 حاڵەت
* پێنەدانی زانیاری بە چاودێران، 33 حاڵەت
* وەستانی ئامێرەكانی دەنگدان بە شێوەی كاتی لە هەرسێ جۆری ، 31 حاڵەت
* دوورخستنەوەی چاودێر و بریكاری لایەنە سیاسییەكان، 28 حاڵەت
* دواكەوتنی كردنەوەی بنكەكانی دەنگدان بۆ ماوەی 10 تا 30 خولەك، 22 حاڵەت
* سكاڵای لایەنە سیاسییەكان، 21 حاڵەت
* وەكیەك نەبوونی ئەنجامی دەنگدانی ئەلیكرۆنی و ژماردنەوەی بە دەست، لە 8 وێستگە.
جێی ئاماژەیە 964 هاوبەشی میدیایی هاوپەیمانیی تۆڕ و رێكخراوەكانی چاودێری هەڵبژاردن لە عێراق.
دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا و سبەی یەكشەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.