نوێنەری قوتابخانەکان بچن
پەروەردەی شارەزوور دەڵێ ئەمڕۆ موچەی وانەبێژان دابەشدەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
پەروەردەی شارەزوور کاتژمێر 1:00ی ئەمڕۆ، دەست دەکات بە دابەشکردنی موچەی مانگی شەشی وانەبێژانی پەروەردە و داوایان لێ دەکات ناوەندی خوێندنەکانیان بچن بۆ پەروەردەی قەزاکە.
ئەمڕۆ مووچەکەیان پێ دەدەن.
پەروەردەی شارەزوور لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک کە 964 بینوویەتی دەنووسێت، “ئاگاداری سەرجەم ئەو ناوەندی خوێندنانە دەکەین کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ئەمرۆ 13.10.2024، کاتژمێر 1:00 موچەی وانەبێژی مانگی شەش لە دیوانی بەڕێوەبەرێتی-مان دابەش دەکرێت”.
پێشتر، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، هەرچەندە ئەو مامۆستایانە بڕیاری گرێبەستکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام لەبەرئەوەی موچەکە هی مانگی شەشە، بۆیە هەر بەشێوەی وانەبێژ شایستەکانیان پێ دەدرێت.
بڕیارە کاتێک موچەخۆرانی دیکەی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی نۆ وەردەگرن، ئەوانیش بەشێوەی گرێبەست موچەکانیان پێبدرێت، عەلی رەئوف وای وت، ئەوە لەکاتێکدا رۆژى 25.8.2024، سه‌رۆكى حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یەكی له‌گه‌ڵ نوێنەرى وانەبێژان بڕیاریدا سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه گرێبه‌ست.
ژمارەی مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستاندا كه بڕیاری به‌گرێبه‌ستبوونیان بۆ ده‌رچووه، 38 هەزار مامۆستایه، به‌پێی بڕیارەكەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ئه‌و موچه‌یه‌ى له مانگی 10ـەوە وه‌ریده‌گرن 400 هه‌زار دینارە و به‌پێی بڕوانه‌مه‌كانیشان ده‌بێته 500 هەزار دینار.