نزیکەی 50 بارهەڵگریش کاڵا دێنن و دەبەن

لە رۆژێکدا 277 گەشتیار لە مەرزی شوشمێوە هاتوچۆ دەکەن

964+

شۆڕش قادری

لە شەش مانگی بەهار و هاوینی ئەمساڵدا نزیکەی 50 هەزار گەشتیار لە مەرزی شوشمێوە هاتوچۆیان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری پەیوەندییە گشتییەکانی گومرگی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە 21.3.2024 تا 21.9.2024، 49 هەزار و 259 گەشتیار کە مەرزی شوشمێوە هاتوچۆیان کردووە و لەو ژمارەیەش، 17 هەزار و 740 کەسیان ئێرانی و 31 هەزار و 519 گەشتیاریش خەڵکی هەرێمی کوردستان و بیانی بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو ماوەیەدا 125 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 20 ملیۆن و 85 هەزار دۆلار کاڵا لە مەرزی شوشمێوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی گومرگی کرماشان ئەوەشی خستووتەڕوو کە رۆژانە 40 بۆ 50 بارهەڵگر دەچنە مەرزی شوشمێ و چەندین کاڵای جۆراوجۆر لەوانەش میوە و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی دێننە هەرێمی کوردستان.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە، 964 پەیوەندی بە حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

رۆژی چوارشەممە 9.10.2024 هەردوو قایمقامی هەڵەبجە و شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دیوانی قایمقامیەتی ھەڵەبجە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا تا مانگێکی دیکە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی شوشمێ لە سنووری شارەدێی تەوێڵە بکرێتەوە.

هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی شوشمێ دەکرێتەوە

هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی شوشمێ دەکرێتەوە

رێگەی مەرزی شوشمێ قیر دەكرێت

رێگەی مەرزی شوشمێ قیر دەكرێت

لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تە...

لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تەماتەدا