چاككردنه‌وه‌ى پێویسته‌

ماوه‌ى چوار شه‌و تونێلی پێشڕەو دادخرێت

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ پێویستیان به‌داخستنى تونێلی پێشڕه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌ندێك كارى چاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌نجامى بده‌ن.

كاره‌كان بریتین له‌ چاككردنه‌وه‌ى سستمى هه‌واگۆڕكێ و رووناكى و ئاگركوژێنه‌وه‌.

ئاگاداری بۆ شۆفێران كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژانى 13 و 14 و15 و 16.10.2024 لە کاتژمێر 8:00ـی شەو بۆ کاتژمێر4:00ـی بەیانی تونێله‌كه‌ داده‌خه‌ن.