“پرۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی خاوه و خەتای عێراقە”
964+
توانا نەقی – ههولێر
هاوڵاتیانی هەرێم چەندان مانگ لە چاوەڕوانی وەرگرتنی کارتی نیشتمانی دەمێننەوە، رەگەزنامەی سلێمانیش دەڵێت، خەتاکە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە و قازانجی ئەوانی تێدایە.
عەلی سەباح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی رەگەزنامەی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، خاوی لە پرۆسەی پێدانی کارتی نیشتیمانی بە هاوڵاتیان، خەتای حکومەتی عێراقە، چونکە له دواكهوتنی پێدانی کارتی نیشتمانی بە هاوڵاتییان قازانج دهكهن.
ههروهها دهڵێت، “هەرکەسێک ئێستا مامەڵە پێشکەش بکات بۆ کارتی نیشتمانی زیاتر لە هەشت مانگی دەوێت بۆ وەرگرتنەوەی، قازانجەکەش لەوەدایە بۆ عێراق، ئەو کەسە ئەگەر یەک جار ئیشی به ناسنامهی باری شارستانی “تەسکەرە” خۆی ههبێت، کە بۆ مامهڵهی وهرگرتنی كارتی نیشتمانی دایدەنێت، دەبێت 10 ههزار دینار بدات بۆ ئهوهی بیباتەوە بۆ راییکردنی کارەکەی، واتە بۆ هەرجارێک کە ئیشێکی پێبێت، دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات”.
“حکومەتی عێراق ئێستا توانای ئەوەی هەیە پێنج ملیۆن کارتی نیشتمانی چاپ بکات و بینێرێت، بەڵام خۆیان ئەو کارە ناکەن و قازانجیانی تێدایە” عەلی سەباح وادەڵێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی رەگەزنامە داوادەکات، ئەو هاوڵاتییانەی رەگەزنامەیان لە دوای ساڵی 1997ـوە لە بەغداد و کەرکوک دەرهێناوە و لەوێ تازەیان نەکردووەتەوە و لە رەگەزنامەی سلێمانی تازەیان کردووەتەوە، کاری پێناکرێت و دەبێت بێن رهگەزنامە کۆنەکانیان وەربگرنەوە.
زیاتر روونیکردەوە، هاوڵاتیان دەبێت ئەو رەگەزنامانە بگەڕێننەوە و چونکە کاری پێناکرێت و رهگەزنامەی پێشوویان پێدەدرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەی کارتی نیشتمانی پێبکەن.