"پاتریەکەی کێشەی هەیە"
کامێراکەی شەقامی هەیبەت سوڵتان لە خوار خێرایی دیاریکراو فلاش لێدەدات؟
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزای کۆیە لە کامێرای تیژڕەوی رێگەی دووسایدی هەیبەت سوڵتان نیگەرانن و دەڵێن لە خوار خێرایی دیاریکراو کامێراکە فلاشیان بۆ لێدەدات، ئەمەش ترسی بۆیان دروست کردووە کە سەرپێچییان لەسەر تۆماربکرێت، هاتوچۆی کۆیەش دەڵێت، کامێراکە عەیبی نییە بەڵام فلاشەکە هەندێکجار پاترییەکەی لاواز دەبێت بۆیە لە خۆوە فلاش لێدەدات.
لە کۆیە دوو کامێرای جێگیری تیژڕەوی بوونیان هەیە یەکیان لە دووسایدی ئیسکانە ئەوەیتر لە دووسایدی شەقامی هەیبەتسوڵتان دانراوە، کە خێرایی دیاریکراوی هەردوو شەقامەکە 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
سەنگەر سەڵاح، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە، بە 964ی وت، ئەو کامێرانە هیچ کێشەیەکی تەکنیکییان نییە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لە خوار خێرایی دیاریکراو رۆیشتبێت کامێراکە وێنەی گرتبێت، هەر کەسێکیش حاڵەتێکی وای هەبێت دەتوانێت بێت سەردانمان بکات و دڵنیابێتەوە لەوەی کە وێنەی ناگیرێت.
سەنگەر سەڵاح وتیشی، “خودی کامێراکە کێشەی نییە، بەڵام پاتریی فلاشەکە هەندێکجار لاواز دەبێت و شەکل دەکات و دەست دەکات بە لێدانی فلاش بۆیە هاوڵاتیان وا دەزانن لە خوار خێرایی دیاریکراو وێنەیان دەگیرێت”.
964 زانیویەتی کە خێرایی دیاریکراو لەو شەقامە 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، ئەگەر لە سەرووی خێرایی 65 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئۆتۆمبێلێک بەرامبەر کامێراکە رەت بێت کامێراکە وێنەی دەگرێت و بڕی 70 هەزار دینار سەرپێچی بۆ دێتەوە.
پێداچوونەوە: هاوبەش