ئامادەیە و کراوەتە فەردەوە

پەروەردەی سلێمانی 150 تۆن گەنم دەفرۆشێت

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی نزیکەی 150 تۆن گەنم بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە بانگەوازێکدا دەڵێت، “لە رێگەی زیادکردنی ئاشکرا بە یاسایی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، هەڵدەستین بە فرۆشتنی نزیکەی 150 تۆن گەنمی بەرهەمهاتووی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەس و لایەنێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، کاتژمێر 10ـی بەیانیی رۆژی چوارشەممە 23.10.2024 لە بینای ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ ئامادە بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت، “دەبێت بەشداربوو بارمتەی یاسایی بە بڕی 12 ملیۆن و 600 هەزار دیناری عێراقی بە چەکی پەسەندکراوی بانکێکی حکومی لەگەڵ خۆی ببات”.

وێنەیەکی بانگەوازەکە لە خوارەوە:

پەروەردەی سلێمانی 150 تۆن گەنم دەفرۆشێت