کەش و هەوا

پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچن

964+

توانا نەقی

کەش فێنکی کردووە بەڵام رۆژانە هەندێک گۆڕانکاری کەمی بەردا دێت و بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما وەک خۆیانن و تەنیا ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە. سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبەنەوە و ئاسمانێش دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هیچ ئاماژەیەکیش بۆ باران بارین نییە.

پلەکانی گەرما لە گەریمان جارێکی دیکە دەگاتەوە 38 پلە و فێنکی حاجی ئۆمەرانیش وەک خۆی دەبێت و 21 پلە دەبێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە 6.10.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ دەبێت بە (10 – 15) کم/ک
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9– 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 33 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى