دایکی سێ منداڵە

لە کەرکوک ژنێک بە دەستی براکەی کوژرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

نوێ کرایەوە؛ 19:39

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5.10.2024 بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ژنێک کە دایکی سێ منداڵە لە لایەن براکەیەوە کوژرا و تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکوک بە 964ـی وت، “لەگەڕەکی ئیمام قاسم بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ژنێکی تەمەن 41 ساڵ بەناوی (ن. ت. خ)  لەلایەن براکەیەوە کوژراوە”.

ئاشکراشیکرد، ئەو ژنە لەگەڵ هاوسەرەکەی جیابۆتەوە و دایکی سێ منداڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە  و رەزامەندی دادوەر وەرگیرا بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە و لە زوترین کاتدا دەستگیر دەکرێت.

هەواڵی سەرەتا؛

لە گەڕەکی ئیمام قاسمـی شاری کەرکوک، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی ژنێک بەدەستی براکەی کوژرا.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ژنێکی تەمەن 43 ساڵ و دایکی حەوت منداڵ کوژرا

ژنێکی تەمەن 43 ساڵ و دایکی حەوت منداڵ کوژرا

لە هەولێر کەسێک کوژرا

لە هەولێر کەسێک کوژرا