5 کورسى و 38 کاندید

کورسى پێکهاتەکان چۆن یەکلایى دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

38 کاندیدى پێکهاتەکان، لەسەر ئاستى سێ بازنەى هەڵبژاردن (هەولێر، سلێمانى دهۆک)، کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەى 5 کورسى پەرلەمانى کوردستان کە پشکى پێکهاتەى تورکمان و مەسیحى و ئەرمەنەکانە.

پێنج کورسى پێکهاتەکان، بەم شێوەیە دابەشکراوە:

بازنەى هەولێر دوو کورسى ،کورسییەک بۆ تورکمان، کورسییەک بۆ مەسیحى.

بازنەى سلێمانى دوو کورسى، کورسییەک بۆ تورکمان، کورسییەک بۆ مەسیحى.

بازنەى دهۆک یەک کورسى، بۆ پێکهاتەى ئەرمەنى

38 کاندید لە هەرسێ بازنەکە کێبڕکێ دەکەن بەم شێوەیە:

هەولێر 21 کاندید، 14 تورکمان، 7 مەسیحى.

سلێمانى 9 کاندید، شەش تورکمان، 3 مەسیحى.

دهۆک 8 کاندید، 8 مەسیحى.

بەپێى سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ئەو کاندیدەى زۆترین دەنگ بەدەست بهێنێت، دەتوانێت کورسى بباتەوە، بۆنمونە بۆ بردنەوەى کورسى پێکهاتەى تورکمانى لە سلێمانى یان هەولێر، ئەو کاندیدەى زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوە دەتوانێت کورسییەکە ببات، بۆ سلێمانى و دهۆکیش بەم شێوەیەیە.

رۆژى 20ـى ئەم مانگەندەنگدانى گشتى بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات

ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات