له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌

له‌ پردێ هه‌ركه‌سێك مه‌ڕه‌شه‌ى ئاودان بشكێنێت ده‌درێته‌ دادگا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ شكاندنى مه‌ڕه‌شه‌ى ئاودانى بلواره‌كانى ناحیه‌ى پردێ له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌رچووه‌ و بووه‌ته‌ دیارده‌، چونكه‌ وه‌ك شاره‌اونى ده‌ڵێت زۆربه‌ى شه‌وان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ده‌شكێندرێن و به‌ رۆژیش تیمه‌كانیان چاكی ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، له‌مه‌ودوا ده‌یانده‌ینه‌ دادگا.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسی راگه‌یاندنى شاره‌اونى ناحیه‌ى پردێ به‌ 964ـى راگه‌یاندبوو، شكاندنى مه‌ڕه‌شه‌كانى ئاودان بووه‌ته‌ دیارده‌ و به‌رده‌وام ده‌بیندرێت، وتبووشى “نووسراویشمان بۆ ناحیه‌ و پۆلیس كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌یەك نه‌كراوه‌”.

محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى پردێ به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پۆلیس و دادوه‌ر قسه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌یه‌ ببیندرێت راده‌ستى دادگا ده‌كرێت.

وتیشی “تیمه‌كانى پۆلیس و شاره‌وانى به‌رده‌وام له‌ چاودێرى ئه‌و شوێنانه‌ داده‌بن كه‌ سستمی ئاودانى لێیه‌، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌برێته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر”.

به‌قسه‌ى شاره‌وانى، ئه‌و هاوڵاتیه‌ گه‌نجانه‌ى تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و له‌ شوێنانه‌ داده‌نیشن كه‌ مه‌ڕه‌شه‌كانى ئاودانى لێیه‌، ئه‌وان هۆكارى ئه‌و شكاندنه‌ن.

شاهین خالید، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنى شاره‌وانى پردێ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردبوو كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 250 دانه‌ى ئه‌و سیستمه‌یان شكاند بوو، لە لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ چاككراوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت “هه‌ر دانه‌یه‌كى ئه‌و مه‌ره‌شانه‌ به‌ چوار هه‌زار دیناره‌ و ئێستاش 300 دانه‌مان بۆ چاككردنه‌وه‌یان كڕیوه‌، كه‌ نرخى هه‌ر دانه‌یه‌كی به‌ چوار هه‌زار دیناره‌”.

له‌ پردێ پێوه‌رێك بۆ ئاوى ماڵان به‌ستراوه‌ هه‌واش د...

له‌ پردێ پێوه‌رێك بۆ ئاوى ماڵان به‌ستراوه‌ هه‌واش ده‌خوێنێته‌وه‌