موچەیان دەوێ و تاقەتیان چووە

نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بایکۆتی دەوامیان کرد

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بڕیاریان دا بایکۆتی دەوام بکەن.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، چەند رۆژێک پێش ئێستا ئاگادارکراون کە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی پێنجوێن بایکۆت دەکەن.

وتیشی، هۆکارەکەش تەنیا نەبوونی موچەیە و لە ماوەی زیاتر لە 80 رۆژدا تەنیا یەک موچە دابەشکراوە و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی پێنجوێن ئەوەیان وتووە، کە بێتاقەت بوون لەو دۆخە.

کارمەندێکی نەخۆشخانەی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەی پێنجوێن بایکۆتیان کردووە، بە بەشی فریاکەوتنیشەوە و هیچ پزیشک و کارمەندێک دەوام ناکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، شکاندنی بایکۆت بەندە بە پێدانی موچەوە و لە کاتی پێدانی موچە دەوامی نەخۆشخانە دەکرێتەوە.

وتیشی، بەهۆی بایکۆتەوە، شەش نەشتەرگەری هەڵوەشاوەتەوە.

لە ئەمساڵدا ئەمە دووەمجارە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بایکۆت دەکات، جاری یەکەم لە رۆژی 25.3.2024دا بوو کە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانە بایکۆت کرا و بە تەواوی داخرا و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکی خایاند.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

فریاكەوتنی كەلار بایكۆتی راگەیاند و زۆر پێویست نەبوو س...

فریاكەوتنی كەلار بایكۆتی راگەیاند و زۆر پێویست نەبوو سەردانی مەكەن