زیانیان بە چیمەن و بلواری شەقامەکان گەیاندووە

باخچەکانی سلێمانی گلەییان لە کاندیدان هەیە

964+

دیلان محەمەد جەزا

شەش رۆژە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردوە و کاندیدان زۆرترین گلەییان لەسەرە لەلایەن باخچەکانی سلێمانیەوە.

بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی دانانی تابلۆی ریکلامی کاندیدانەوە لە ناو باخ و بلواری شەقامەکاندا، گرفت بۆ ئاودێری چیمەنەکان دروست بووە.

باسی لەوەکرد، لە هەندێک شوێندا بەهۆی چەقاندنی بۆری لە چیمەنەکاندا بۆری ئاودێری باخچەکان شکێندراون و سەرجەم ئەو بابەتانەیان بەرزکردوەتەوە بۆ سەرو خۆیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کەوتنی فلێکسی بانگەشەی کاندیدەکان مەترسیان دروست کردو...

کەوتنی فلێکسی بانگەشەی کاندیدەکان مەترسیان دروست کردووە