شەقامی شوقەکانی دەروازە

لە ئەم ئێوارەوە بەشێکی شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

توانا نەقی

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەشێکی شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت کە دەکەوێتە نزیک شوقەکانی دەروازە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە لە کاتژێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ 29.9.2024 شەقامی شوقەکانی دەروازە دادەخرێت.

دەشڵێت، داخستنەکە لە یوتێرنی یەکەمی ئەو شەقامە تاوەکو بەردەم پارێزگا بە ئاراستەی داخڵبوونی شەقامە سەرەکییەکە دەبێت.

هۆکاری داخستنی ئەو بەشەی شەقامەکە هەڵکەندن و چاککردنی ئەو رێگایەیە و شۆفێران دەتوانن رێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن.