دەڵێت سزایان دەدەین

شارەوانی سلێمانی فلێکسی بانگەشەی سەر شوێنە قەدەغە کراوەکانی کۆکردەوە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ کە شەممەیە و پشووی فەرمییە تیمەکانی شارەوانی سلێمانی هەستان بە لێکردنەوە و لادانی ئەو فلێکس و ریکلامانەی بانگەشە کە لە شوێنە قەدەغەکراوەکان دانرابوون.

شارەوانی سلێمانی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، پاڵپشت بە یاساو رێنماییە كانی شارەوانی و دوا رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەڵمەتێکیان ئەنجامدا بۆ هەموو ئەو پڕوپاگەندانەی، كە بەشێك لەكاندیدی حیزبە سیاسیەكان بە نایاسایی لەسەر شۆستە و شەقامەكان دایانناوە.

دەشڵێت، بەشێکیش لەو پڕوپاگەندانەش بەهۆی رەشابەوە کەوتوونەتە سەر رێڕەوی هاوڵاتیان و شۆفێران و بوونەتە هۆکاری دروستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ و ئەوانیش کۆکرانەوە.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە و قبوڵی ناکەن لەو شوێنانەی قەدەغەیە هیچ پۆستەرێک هەڵبواسرێت.

زیاتر لە سێ رۆژە بانگەشەی هەڵبژارادن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردووە و شەقام و دارو دیوار و زۆرینەی شوێنەکان بە فلێکسی کاندید و لایەنەکان تەنراون.

پاش سێ رۆژ هیچ بەربژێرێکی سلێمانی لەسەر سەرپێچی لە بان...

پاش سێ رۆژ هیچ بەربژێرێکی سلێمانی لەسەر سەرپێچی لە بانگەشە سزا نەدراوە