زۆرى رووداوه‌كان ناچارى كردن

پۆلیس و هاتوچۆى كه‌ركوك رێكاره‌كان له‌ ناوخۆ و رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ تووندتر ده‌كه‌نه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیس كه‌ركوك و هاتوچۆى ئه‌م پارێزگایه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنى پلانێك كردووه‌ كه‌ رێكاره‌كانى هاتوچۆ له‌ناوخۆى كه‌ركوك و رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه‌یان تووندتر كردووه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ رێكار و لێپرسینه‌وه‌كان توندتر بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێرانه‌ى پابه‌ندی یاساكانى هاتوچۆ نابن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى پۆلیسى كه‌ركوك، توندتركردنى رێكاره‌كان به‌هۆى زۆرى رووداوه‌كانى هاتوچۆیه‌ له‌ سنوورى پارێزگاكه‌یان و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند مه‌فزه‌ریه‌كیان پێكهێناوه‌ له‌ شه‌قه‌مه‌كانى ناوخۆ و رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ هه‌ر پابه‌ندنه‌بوونێك یاخود سه‌رپێچییه‌كی شۆفێران ببینن به‌توندى لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

رێكاره‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بێ ژماره‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌وان بۆ ئه‌م بڕیاره‌یان پشت به‌ ماده‌ى 25 / 3/ هـ له‌ یاسای هاتوچۆى عێراق به‌ ژماره‌ 8 ده‌به‌ستن كه‌له‌ساڵى 2019 ده‌رچووه‌.

لە رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا