كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمانیشی هه‌یه
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ته‌قته‌ق ده‌بێته خاوه‌ن ئه‌مبوڵانس
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق له‌گه‌ڵ ستافێكی نه‌خۆشخانه‌ى ناحیه‌كه‌ى چوونه لاى وه‌زیری ته‌ندروستى و هه‌رچى كه‌موكوڕى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هه‌یه به وه‌زیری گه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، به‌ڵێنى ئهمبوڵانسێكیان پێداون.
ته‌قته‌ق له‌ساڵى 1918 كراوه‌ته ناحیه،22 گوندی بەسەرەوەیە، به‌پێی سه‌رژمێرییه‌ك كه پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەساڵی 2001 ژمارەی دانیشتوانی سه‌نته‌رى ناحیه زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س و ژماره‌ى دانیشتوانى گونده‌كانیشی 92 هه‌زار و 553 كه‌سه.
ئاسۆمستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق به 964ـى راگه‌یاند جگه له نه‌بوونى ئه‌مبوڵانس كێشه‌وگرفتى به‌رده‌وامیشیان له كه‌مى و نه‌بوونى ده‌رمان هه‌یه بۆیه به‌پێویستیان زانى كێشه‌كان بگه‌یه‌ننه وه‌زیرى ته‌ندروستى .
وتیشی “به‌ڵێنى پێداین كه ئهمبوڵانسێكمان بۆ دابین بكات و بڕێك ده‌رمان و چارهسەریشمان بۆ دابین بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆى دابین ده‌كرێت رێژه‌كه‌ى كه‌مه و دانیشتوانى سنوورى ته‌قته‌قیش زۆره.