زیان لێکەوتووی بۆردوومانەکانی تورکیان

هاوڵاتیانی دوو گوندی سنووری دهۆک قەرەبوو کرانەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەشێک لە هاوڵاتیانی دوو گوندی ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدی قەرەبووکرانەوە، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، هەر کەسێک بەپێی ئەو زیانانەی بەریکەوتووە قەرەبوو کرایەوە.

بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان پەکەکە و تورکییا ل سنووری قەزای ئامێدی، بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی گوندەکان زیان بە خانوو و زەوییە کشتوکاڵیەکانیان و هەروەها ئاژەڵەکانیان گەیشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.9.24، بەشێک لە هاوڵاتیانی گوندی ئەلکیشکێ و بریفکا لەسنووری ناحیەی کانی ماسێ قەرەبووکرانەوە، چونکە بەهۆی شەڕەکەوە گوندەکانیان سووتابوون و زیانی زۆریان بە هاوڵاتیان گەیاندووە.

ساڵح مەلا حەمدی بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە 964ـی وت، 22 سەرۆک خێزان لە گوندەکانی ئەلکیشکێ و بریفکا، لەلایەن حکومەتی هەرێم قەرەبووکرانەوە، تەنیا قەرەبووی ئەو هاوڵاتیانە کراون کە سندوقی هەنگ و مێشهەنگەکانیان لەگەڵ کەلوپەلی کشتوکاڵی زیانیان پێگەیشتوون بە بڕێک پارە کە لە نێوان 400 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار زیانەکەیان قوروبوو کراوەتەوە.

وتیشی ، بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکەوە لیژنەکە سەردانی هاوڵاتیانی سنوورەکەیان کرد، بەڵام نەیانتوانی سەردانی زەوی و باخی سەرجەم دانیشتووان بکەن.

ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، بەهۆی ناسەقامگیری و نائارامی ناوچەکە، لیژنەی کشتوکاڵی نەیتوانیوە لە باخ و کێڵگەی سەرجەم جوتیارانی گوندەکانی قەزای ئامێدی نزیک ببنەوە.

لە رێکەوتی 2024.8.24 ،حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان قەرەبووی 103 خێزانى له‌ سنوورى چوار گوندى ناحیەی دێرەلوک لە سنووری قەزای ئامێدى کردەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەڕێوەبەرێک: حکومەتی هەرێم قەرەبووی شەڕی تورکیا و پەکە...

بەڕێوەبەرێک: حکومەتی هەرێم قەرەبووی شەڕی تورکیا و پەکەکەی ژمارد