سبەینێ یەکەم رۆژی خوێندنە لە کوردستان

جلوبەرگ دیاریکرا؛ رەش بۆ ئامادەییەکان و رەساسی بۆ بنەڕەتی

964+
ئەحمەد مستەفا

قوتابخانەکان دەستیان کردووە بە بانگکردنەوەی خوێندکارەکانیان، تا سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی 2024-2025 دەستپێبکەن، بۆ ئەمساڵ بنەڕەتییەکان رەنگی رەساسی و سپی دەپۆشن، ئامادەییەکان رەش و سپی.

ئەمساڵ دەستپێکی خوێندن بۆ 25.9.2024 دواخرا، کە ساڵانی رابردوو لە 15 هەمان مانگ قوتابخانەکان دەکرانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024، ئەهوەن محەمەد، کە قوتابییەکی ئامادەییە بە 964ی وت، “ئاگاداریان کردووین ئەمساڵ پانتۆڵی رەنگی رەش و کراسی سپی بۆ دەوام ئامادە بکەین، بۆ ئەوەش ماوەیەکیان پێ داوین، رەنگە سبەی و دوو سبەی بچینەوە و تەنیا کتێبمان پێ بدەن”.

ئامادەییەکان؛ بۆ کوڕان، پانتۆڵی رەش و کراسی سپی، بۆ کچان عەزی رەش یان پانتۆڵی رەش، کراسی سپی و قردێلەی سپی دیاری کراوە.
بنەڕەتییەکان؛ بۆکوڕان پانتۆڵی رەساسی و کراسی سپی و بۆینباخی رەش یان رەساسی، بۆ کچان عەزی رەساسی یان پانتۆڵی رەساسی و کراسی سپی و قردێلەی سپی.
باخچەکان؛ رەنگی پانتۆڵی رەساسی و کراس یان تشێرتی شین، بۆ کچان عەزی و پانتۆڵی رەساسی و کراس یان تشێرتی پەمەیی (هەندێک لە باخچەکان رەنگی دیکەیان دیاری کردووە)

پێشتر، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، “بۆ پڕۆسەی خوێندنی 2024-2025 یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی بە سەرجەم پۆلەکانەوە دەچنە قوتابخانە و دەست بە دەوام دەکەن”.

دەربارەی ژمارەی قوتابیانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی بۆ ئەمساڵی خوێندن، سامان سیوەیلی وتی، تا ئێستا هیچ ئامارێکمان بەدەست نەگەیشتووە.

"خەڵك دڵنیانەبن قوتابخانە دەكرێتەوە پێداویستی بۆ منداڵەكانیان ناكڕن"

هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و شوشتنی قوتابخانەکانی هەولێر بە...

هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و شوشتنی قوتابخانەکانی هەولێر بەردەوامە