"کچانی فریوداوە"

خاوەنی ئەکاونتی “خودایە زۆر شوکور یارەب” دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

خاوەنی ئەکاونتی “خودایە زۆر شوکور یارەب” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات لە هەولێر دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، (خودایە زۆر شوکور یارەب) ناونیشانی ئەو (سناپ چات)ەیە، کە تۆمەتبارێکی کوڕ هەڵساوە لە رێگەی ئەو ئەکاونتەوە کچانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێ فریوداوە”.

“تۆمەتبارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیر کراوە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و رادەستی دادگا کراوە”، پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەوپەڕی هۆشیارییەوە بەکار بهێنن، بۆ ئەوەی هەڵنەخەڵەتێندرێن و فێڵیان لێ نەکرێت.

ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر کران کە هێرشیان کردە سەر هونەر...

ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر کران کە هێرشیان کردە سەر هونەرمەندێک

ئاسایشی هەرێم: چوار حەشارگەی چەکدارانی رێکخراوی داعش خ...

ئاسایشی هەرێم: چوار حەشارگەی چەکدارانی رێکخراوی داعش خاپورکران