هەواڵەكان

بۆ دابەشکردنى موچە کورتهێنان هەیە و سێ یەکەمەکانیش بۆ 36ـەمین جار گردبوونەوە

ژووری هەواڵ

لە هەرێمى کوردستان بۆ دابەشکردنى موچە، جارێک مانگ دەبێتە 55 رۆژ و مانگێکى دیکەش لە پارەدا کورتهێنان هەیە، نوێترین زانیارى بەردەست 964 بۆ موچەى مانگى هەشت ئەوەیەـ تا ئەمڕۆ بەغدا 755 ملیار دینارى بۆ موچە ناردووە، بەڵام 243 ملیار دینار نەقسى هەیە و وەزارەتى دارایى هەرێمیش چاوى لە بەغدایە ئەوەى تر بنێرێت

بە دروشمى (بەڵێ بۆ دامەزراندنمان)، زیاتر لە 100 کوڕ و کچ کە سێ یەکەمى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکانن لە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران لە شارى هەولێر گردبوونەوە و داوا دەکەن دابمەزرێندرێن.

قسەیەک هەیە دەڵێت، ئەگەر پاداشت بە گوێرەى ماندووبوون بوایە، ئەوا کەر لەسەر دۆشەکى زێڕ دەخەوت، بەڵام ئێستا یەک ئۆنسەى زێڕ 2600 دۆلارە کە هەر مسقاڵێکى عەیار 21 لە بازاڕەکانى هەرێم بە 565 هەزار دینار، بەڵام کەرێکى گەورە و گران ناگاتە 700 هەزار دینار.

پۆلیسى سلێمانى ئەو تۆمەتبارەى دەستگیرکرد کە لە ناو بازاڕ زۆر بەشێنەیى و بە نەعلەوە دەگەڕاو گیرفانى خەڵکى دەبڕى و لەو ماوەیە پێنج دەفتەر دۆلارى ئاوا کۆکردبووەوەوە.