هەورەبروسکە و باران زیانیان پێگەیاندوون

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی ماوەت چارەسەر کرا

964+

شۆڕش قادری

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی سنووری ماوەت لە پارێزگای سلێمانی چارەسەر کرا کە بەهۆی هەورەبروسکە و با و بارانەوە زیانیان پێگەیشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی بەهۆى هەورەبروسكە و شەپۆلی با و بارانبارينى شەوى رابردوو زیان بەر تۆڕی کارەبا چەند گوندێکی سنوری ماوەت کەوت، ئەمڕۆ شەممه 21.9.2024 تیمی ئێشکگری کارمەندانی هۆبەی کارەبای ماوەت لە بەرەبەیانەوە سەرقاڵی کارکردن بوون لەسەر هەردوو فيدەرى يەكی ناحيەى گاپيڵون و دوڵى جافايەتى و فيدەرى چوار شارەدێی سوره قەلات و گوندەكانى سەرشيو کە کێشەی شۆرتیان هەبوو”.

“تیمەکان توانیان کێشەکە چارەسەر بکەن لەگەڵ بەستنەوەی پچرانى تەلى (پ. ن) لەچەند گوندێک”، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی وادەڵێت.

ئاگرەکەی گوندی گەڵاڵەی سنووری ماوەت کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی گوندی گەڵاڵەی سنووری ماوەت کۆنتڕۆڵ کرا

کارەبای سلێمانی شەقامێکی نوێ رووناک دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی شەقامێکی نوێ رووناک دەکاتەوە