مزگەوتى گەورەى سلێمانى
بۆ ئەم نیوەڕۆیە خواردنى زیاتر لە سێ هەزار کەس ئامادەکراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
هەرچەندە هەموو رۆژێک لە چێشتخانەى کاک ئەحمەدى شێخ کە لە ناو مزگەوتى گەورەى سلێمانییە، خواردن بۆ رێبواران و هەژاران دابین دەکرێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ خواردنى زیاتر لە سێ هەزار کەس ئامادەکراوە.
بەوتەى حاجى ئیقبال کە چێشتلێنەرى میوانخانەکەیە، لە بەرەبەیانى زووەوە دەستیان پیکردووە و زیاتر لە 700 کیلۆ گۆشتى سوور و 300 کیلۆ برنجیان لێناوە کە بەشى نزیکەى سێ هەزار کەس دەکات.
دەشڵێت: رۆژانە بۆ هەژاران و رێبواران خواردن دروستدەکەین، بەڵام بۆ ئەمڕۆ کە یادى مەولودە سێ قات خواردنمان ئامادە کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح