زاخۆ

 بوونى شەش مۆلیدەى ئەهلى لە ناو باخچەیەکى ساوایان نیگەرانى لێدەکەوێتەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕەکی ركاڤای سەنتەری زاخۆ، شەش موەلیدەی ئەهلی لە ناو حەوشەى باخچەیەکى ساوایان دانراون و کاردەکەن، کە قوتابخانەیەکیش دەکەوێتە هەمان شوێن، ئەمە مەترسى بۆسەر قوتابیان دروستکردووە، بەرپرسى لیژنەى مۆلیدەکانیش دەڵێت: دەمانەوێت پێش دەستپێکردنەوەى دەوام لایان ببەین.

بەدیاریکراوى مۆلیدەکان، لەناو باخچەى ساوایانى زاخۆیەکە لە نزیکییەوە قوتابخانەى دواناوەندى دەلال و ئامادەیى دارین هەیە، بە کۆى گشتى زیاتر لە هەزار قوتابی و فێرخواز لەخۆیان دەگرن.

ئیبراهیم ئەنوەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی زاخۆ بە 964ـى وت، “بە نووسراوێکی فەرمی داوامان لە ئیدارەی زاخۆ کردووە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات”.

لاى خۆیەوە هشیار شاکیر، بەرپرسی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانى زاخۆ بۆ 964 باسى لەوە کرد، هەوڵێکی جددی دەدەن پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن، کێشەكە چارەسەر بکەن، بەڵام گواستنەوەی مۆلیدەکان کاتی دەوێت، بۆیە لە یەکەم هەنگاودا هەوڵدەدەن کاتمی دەنگ و کێشەی دووکەڵ چارەسەر بکرێت، تا شوێنێکی گونجاو بۆ مۆلیدەکان دابین بکرێت، ئەوکات دەگوازرێنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خاوەنی مۆلیدەکانی گەڕەکێکی زاخۆ ئاگادار دەکرێنەوە

خاوەنی مۆلیدەکانی گەڕەکێکی زاخۆ ئاگادار دەکرێنەوە