سوێندی یاساییان خوارد

قایمقامێك و دوو بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەكاربوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە سوێندی یاسایان خوارد و دەستبەكار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12.9.2024  لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سێ كاربەدەست سوێندی یاساییان خوارد.

وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردەوە، ئەو بەرپرسانەی سوێندی یاساییان خوارد، بریتیی بوون لە مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، جێگر حوسێن کەریم بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە قەزای خەلیفان، هەردوولا سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.

هەروەها دیدەوان خلیل خاڵانی بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە لە قەزای بنەسڵاوە سوێندی یاسایی خوارد، كە سەر بە شارۆچكەی بنەسڵاوەیە.

لە رێوڕەسمەكەدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئامادەبوون.

لە هاوینی 2023 بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان خەلیفان كرایە قەزا و سرێمەش كرایە ناحیە، هەروەها لە 14.12.2023 بێستانەش كرایە ناحیە.

چەند شوێنێکی تەندروستی لە خەلیفان داخران

چەند شوێنێکی تەندروستی لە خەلیفان داخران