لە دوو گەڕەکی ناحیەی  دیانا

سەرژمێری کردن بەشێوەی تێست دەستی پێکرد

+964

ژێوار خدر

پڕۆسەی سەرژمێری کردن بەشێوەی تێست لە ئیدارەی سۆران دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024، تیمی سەرژمێری سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاماری سۆران دەست دەکەن بە پرۆسەی سەرژمێری کردن وەکو تێست لە دوو گەڕەکی سەنتەری ناحیەی دیانا و داواش هاوڵاتییان دەکەن هاوکارییان بن.

فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا بە 964ـی وت، سەرژمێرییەکە تەنیا تێستە و فەرمی نییە، لە هەردوو گەڕەکی ماریوسف لەدیانای کۆن و گەڕەکی شەهیدانی دێلزیان ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 10:00ەی بەیانییەوە دەست پێدەکەین و تا کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبین، لەوانەیە بەیانیش هەر بەردەوام بین.

داواش هاوڵاتییان کراوە لە ماڵەکانییان بمێننەوە هاوکاری تیمەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری کردنەکە.

سه‌رژمێری گشتى دانیشتوان، بڕیارە له‌ بەرواری  20.11.2024 ئه‌نجام بدرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە خشتەی بودجەکان بۆ ساڵی 2024، بڕی 300 ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان تەرخانکردووە و پشکی هەرێمی کوردستان لەو رێژەیە 38 ملیار دینارە.

به‌غدا و هه‌ولێر ئاماده‌كارى زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌ن...

به‌غدا و هه‌ولێر ئاماده‌كارى زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى