چاودێری سلێمانی ئاسانکاری کرد

کەمئەندامەکەتان نەیتوانی خۆتان بچن بایۆمەترییەکەی بۆ بکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

هەر کەمئەندامێک، رێژەی کەمئەندامییەکەی لەسەدا سەد بێت بۆ پڕۆسەی بایۆمەتری، تەنیا کەسێکی خێزانەکەی سەردانی لیژنەکە بکات، ئەمە قسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانییە.

ئاگادارییەکەی ئەوان، جۆرەکانی شیزۆفرینیا، بیرکۆڵ، شەلەل دەماخ و داون دەگرێتەوە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 وێنەیەکی بۆ هاتووە دەڵێت، “بۆ کارئاسانی زیاتر لە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی رێژەی کەمئەندامییان لە سەدا سەدە، یان لە جۆری (شیزۆفرینیا، بیرکۆڵ، شەلەل دەماخ و داون) پێویست ناکا خۆیان سەردان بکەن”.

بۆ بەمەبەستی دروستکردنی بایۆمەتری و بۆ دروستکردنی (upn) کەس و کاریان دەتوانن سەردان بکەن و ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن، (کۆپییەکی کارتی نیشتیمانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکەو ئەو کەسەی بۆ رایکردنی مامەڵەکی سەردان دەکات، کۆپی ناسنامەی کەمئەندامی، وێنەیەکی رەنگاورەنگی کەمئەندام).

بایۆمەتری داتاکردن و پیدانی کۆدە بۆ کەمئەندامەکە، تا ماف و سیستمی موچەدارکردنی ببێت بە ئەلیکترۆنی، لە دواین کۆبوونەوەی شاندی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان پابەندکرا تا کۆتایی ساڵ بایۆمەتری فەرمانبەر و موچەخۆرانی تەواوبکات.

داوا لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت کۆدی بایۆ...

داوا لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت کۆدی بایۆمەتری دەربکەن