لە سلێمانی ژنێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا-وێنە: پۆلیسی سلێمانی
"پارە و ئاڵتونی دزیوە"
لە سلێمانی ژنێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
شۆڕش قادری
لە سلێمانی ژنێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا کە چەند فەرمانێکی گرتنی هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی پارە و ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە كاتی دەستگیركردنی ئەو دزەدا، دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە ئاڵتونێکدا.
“لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی ( چ، ل ) بە بڕیاری دادوەر وبەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە”، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.