"شه‌ش رۆژە دێینه بانك ده‌ڵێن پاره نییه"
72 رۆژه خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ى 70 موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
خانه‌نشینانى هێزه‌كانى 70 ـى پێشمه‌رگه ده‌ڵێن، ماوه‌ى 72 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ماوه‌یه‌كیشه سه‌ردانى بانك ده‌كه‌ن، پێیان ده‌ڵێن “پاره نییه”.
یه‌كێك له خانه‌نشینكراوه‌كان به 964 ـى وت، تاوه‌كو ئێستا موچه‌ى مانگى حه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه، ماوه‌ى شه‌ش رۆژه ده‌چێته بانك و پێیان ده‌ڵێن پاره نییه.
وتیشی “مانگانه ئه‌و كێشه‌یه‌یان دووبراه ده‌بێته‌وه”.
یه‌كێكی دیكه له‌و خانه‌نشینانه ده‌ڵێت، كێشه‌یان ئه‌وه‌یه كه تاوه‌كو ئێستا پاره‌كه‌یان نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی و ئه‌مه‌ش وایكردووه ماوه‌ى 72 رۆژى موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن